Ali Cura
14 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2022
مۆسكۆ-AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ ئاشكرای كرد، له لڤیڤ نزیكه‌ی ١٨٠ جه‌نگاوه‌ری كرێگرته‌ی بیانییان له‌رێگه‌ی چه‌كی دوور مه‌ودای هه‌ستیاره‌وه له چالاكی خستووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد حكوومه‌تی كیێڤ شوێنێكی نیشانه‌گرتنه‌وه و ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی كردووه‌ته ناوه‌ندی ئاماده‌كاریی و هه‌ماهه‌نگیی جه‌نگاوه‌ره به‌كرێگیراوه بیانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنیان بۆ شه‌ڕكردن دژی سه‌ربازانی سوپای رووسیا.
كۆناشێنكۆڤ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه بنكه‌یه‌كی كۆگاكردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی بۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی كه له وڵاتانی بیانییه‌وه دێن، درووستكراوه و رایگه‌یاند: "سەرلەبهیانی ١٣ی ئادار له‌رێگه‌ی چه‌كی دوور مه‌ودای هه‌ستیاره‌وه، ناوه‌نده‌كانی مه‌شق له گوندی ستاریچی و گۆڕه‌پانی مه‌شقی یاڤۆرۆڤسكی هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكراینامان كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی ١٨٠ جه‌نگاوه‌ری به‌كرێگیراوی بیانیی و بڕێكی زۆر چه‌كی بیانی له‌ناوبرا. له‌ناوبردنی جه‌نگاوه‌ره بیانییه‌كان كه روو ده‌كه‌نه ئۆكراینا، درێژه‌ی ده‌بێت".
- سێ هه‌زار و ٧٣٦ ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكراینامان كردووه‌ته ئامانج
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا باسی له‌وه كرد تا ئه‌مڕۆ سێ هه‌زار و ٧٣٦ ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكراینییان خاپوور كردووه و رایگه‌یاند:
"هه‌روه‌ها ١٠٠ فڕۆكه، ١٣٩ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، هه‌زار و ٢٣٤ تانك و زرێپۆشی جۆراوجۆر، ١٢٢ تۆپهاوێژ، ٤٥٢ بنكه‌ی هاویشتنی هاوه‌ن، هه‌زار و ١٣ ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی سه‌ربازیی و له‌ناوبراون".
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ تیشكی ختسهر ئه‌وه‌ش كه له شاری ماریۆپۆڵهوه ٤٤ كه‌س ده‌رباز كراون كه هه‌شتیان منداڵ بوون.