Gökhan Kurtaran
14 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2021
لەندەن - AA
وڵاتانی گرووپی G7، بە مەبەستی کۆتایی پێھێنانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەک ملیار دۆزی ڤاکسین ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشنە وڵاتە ھەژارەکان.
راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی G7، کە لە رێککەوتی ١١-١٣ی حوزەیران لە گوندی کابریس سەر بە هەرێمى لە كۆرنوال لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، ئاشکراکرا.
راگەیەنداراوەکە، ئەوەی ئاشکراکرد کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی کۆتایی پێھێنانی بە پەتاكە، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا بڕی یەک ملیار دۆزی ڤاکسین ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشرێتە وڵاتە ھەژارەکان.
گرووپى G7 لەراگەیەندراوەکەدا، داوای بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و پشتبەستوو بە زانست لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و بە سەرۆکایەتی شارەزایان، دەربارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.
لە راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی G7دا، ئەوە وەبیرھێنرایەوە کە لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕی ١٢ ترلیۆن دۆلار ھاوکاری دارایی وڵاتانی ئەندام کراوە و تێیدا ھاتووە، "تاکو ئابوورییەکانمان پێویستی پێبێت ئەوە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی دارایی".