جيهان

ئیسرائیلییەکان بەبۆنەی رۆیشتنی ناتانیاهو ئاهەنگیان گێڕا

- لەو گۆڕەپانەی ئاهەنگەکەی تیادا بەڕێوەدەچوو، وێنەی ناتانیاهو بەرزکرایەوە کە لەژێریدا دروشمی ''وەزیری تاوانبار'' نووسرابوو.

Mustafa Deveci  | 14.06.2021 - نوێکردنەوە : 14.06.2021
ئیسرائیلییەکان بەبۆنەی رۆیشتنی ناتانیاهو ئاهەنگیان گێڕا

Palestinian Territory

تەل ئەبیب - AA

ئیسرائیلییەکان ئاهەنگیان گێڕا بۆ کۆتایی هاتنی سەردەمی بێنیامین ناتانیاهو کە ١٢ ساڵ بەبێ پچڕان سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەی بەڕێوەبرد.

دوای ئەوەی ئەو هاوپەیمانییەی کە بە رابەرایەتی پارتەکانی ئایندە و یامینا پێکهاتبوو لە پەرلەمانی ئیسرائیل متمانەی پێبەخشرا، هەزاران ئیسرائیلی لە مەیدانی رابین لە شاری تەل ئەبیب گردبوونەوە.

ئیسرائیلییەکان، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای وڵاتەکەیان ناو بە ناو هوتافی ''ئەم وڵاتە هی ئێمەیە، ناتانیاهو رۆیشت'' و ''ناتانیاهو بۆ بەندیخانە''یان دەگوتەوە.

لەو گۆڕەپانەی ئاهەنگەکەی تیادا بەڕێوەدەچوو، وێنەی ناتانیاهو بەرزکرایەوە کە لەژێریدا دروشمی ''وەزیری تاوانبار'' نووسرابوو.

ئەو ئیسرائیلییانەی لە مەیدانی رابین ئاهەنگیان دەگێڕا، دواتر بەرەو مەیدانی هابیما رێپێوانیان ساز کرد.

لەگەڵ گەیشتنیان بە مەیدانەکە، ئیسرائیلییەکان تا کاتەکانی شەو لەوێ مانەوە و درێژەیان بە ئاهەنگەکەیان دا.

حکوومەتی هاوپەیمانی کە بە رابەرایەتی سەرۆکی پارتی ئایندە هەیە لە ئیسرائیل، یائیر لاپید و سەرۆکی یامینا، نافتالی بێنێت دامەزراوە، ئێوارەی دوێنێ لە پەرلەمانی ئیسرائیل متمانەی پێ بەخشرا.

لەگەڵ پێدانی متمانە بە هاوپەیمانی لاپید-بێنێت، بێنیامین ناتانیاهو پۆستی سەرۆکوەزیرانی لەدەستدا کە ماوەی ١٢ ساڵ بوو بەبێ پچران بەڕێوەی دەبرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın