Tayfun Salcı,Mohammed Baqi Hussein
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كان بگونجێن بێگومان قبوڵی ده‌كه‌م".
دوای كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی G7 كه له شاری بیاریتزی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوو ناوبرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هه‌وڵی نێوه‌ندگیری نێوان ئێران و ئه‌مریكا گوتی: "ئێران ئێستا ئه‌و وڵاته نییه كاتێك پێش دوو ساڵ و نیو من ده‌ستبه‌كاربووم. ئێران وڵاتێكی تیرۆری پلە یه‌ک بوو. كاتێك ده‌ستبه‌كاربووم، 18 ناوچه‌ی پێكدادان هه‌بوون، هه‌ریه‌كێكیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كران. ئێران توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئامانجمان گۆڕینی رژێم و سه‌ركرده نییه. با نه‌بنه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی بالیستی و ماوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه درێژتر بێت".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا ئاماده‌یه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئه‌نجامبدات یان نا، تره‌مپ گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كان بگونجێن بێگومان قبوڵی ده‌كه‌م".
تره‌مپ گوتیشی: "هه‌ستی باشم هه‌یه له‌باره‌ی ئێرانه‌وه. هاوڕێی ئێرانیم زۆر هه‌یه. خه‌ڵكێكی زۆر باشن. دوایین شت كه ده‌مه‌وێت بیبینم كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین، ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ین".
هاوكات تره‌مپ هۆشداریی دا ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته خراپه‌كانی، به‌توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.