Esat Fırat,Mustafa Deveci,Turgut Alp Boyraz,Rewa Mahmood Hasan
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
قودس-AA
بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییەی لە سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانەوە دەرچووە لە ئیسرائیل، پارتەکەی سەرۆکوەزیران بنیامین ناتانیاهو بەناوی لیکود و رکابەرە نزیکەکەی بەناوی هاوپەیمانی شین-سپی لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگەکانیان نزیکن لەیەک.
بە پێی میدیای ئیسرائیلی، پارتی لیکود بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بنیامین ناتانیاهو و هاوپەیمانی شین سپی بەسەرۆکایەتی رۆژنامەنووسی پێشوو یائیر لاپید و سەرۆکئەرکانی پێشو بینی گانتز بەڕێژەیەکی بەرچاو دەنگەکانیان نزیک بووە لەیەکەوە و هاوشێوەی یەکتر کورسی پەرلەمانیان بەدەست هێناوە.
کەناڵی ١٣ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیلی رایگەیاند کە هەریەک لە پارتی لیکود و هاوپەیمانی شین-سپی سەرو ٣٦ کورسی پەرلەمانیان بەدەست هێناوە.
کەناڵ ١١ی ئیسرائیلیش ئاماژە بەوە دەکات کە هاوپەیمانی شین-سپی ٣٧ کورسی و پارتی لیکود ٣٦ کورسی پەرلەمانی بەدەست هێناوە.
هەر بە پێی هەواڵەکەی کەناڵ ١٣ی ئیسرائیل پارتی راستڕەو کە چاوەڕێ دەکرێت ناتانیاهو هاوپەیمانیان لەگەڵدا ئەنجام بدات، لەکۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمانی بوونەتە خاوەنی ٦٦ کورسی زۆرینە.
لەبەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە کە تاکە هاوپەیمانی عەرەبی ٧ کورسی و بەرەی دیموکراسی بۆ ئاشتی و یەکسانی (حەداش) لەگەڵ بزووتنەوەی عەرەبی بۆ گۆڕانکاری (تەعال) هاوپەیمانێتیان ئەنجام داوە.
هەریەک لە ناتانیاهو و رکابەرەکەی گانتز ئاماژەیان بەوەداوە کە هەڵبژاردنەکەیان بە قازانجی خۆیان کۆتایی هێناوە، لەکاتێکدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ناوەندیی ئیسرائیلی گرێکوێرەکە دەکاتەوە و ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەنێت.
ئەمانە لەکاتێکدایە کە ٦١ کورسی پەرلەمانی پێویستە بۆ پێکهێنانی حکوومەت.