Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ر - AA
فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سوپای ژاپۆن لە جۆری F-35ی كه دوێنێ له‌سه‌ر زه‌ریای هێمن له رادار ونبوو، ده‌ركه‌وت كه كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی كیۆدۆ، وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن، تاكیشی ئیڤایا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری F-35ی سه‌ربه هێزه‌كانی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كه دوێنێ له میانی مه‌شقدا له‌سه‌ر زه‌ریای هێمن دیارنه‌ماوه، كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
تاكیشی ئیڤایا باسی له‌وه كرد كه پارچه‌ی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌یان له كه‌ناراوه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی وڵات دۆزیوه‌ته‌وه و كاره‌كانی گه‌ران به‌دوای فرۆكهوانهكهشیدا درێژه‌ی هه‌یه.
گوتیشی: "به باشترین شێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ رزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌كه".