Mücahit Aydemir,Enes Canlı
05 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2023
قودس - AA
دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە نیوەشەودا، هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا لە بەرەبەیانیشدا دوای نوێژی بەیانی دووبارە هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتەکە.
پۆلیسی ئیسرائیل، دوابەدوای نوێژی بەیانی بە بۆمبی دەنگی و گولـلەی پلاستیکی بڵاوەیان بە گرووپێکی خۆپیشاندەر کرد کە بەدەم گوتنەوەی تەکبیرەوە ئیسرائیلیان سەرکۆنە کرد.
هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل لانیکەم دوو لە خۆپیشاندەرەکانیان دەستگیر کرد.
شەوی رابردوو جوولەکە نیشتەجێکراوە توندڕەوەکان لەسەر بانگەوازی سەربڕینی قوربانی بەبۆنەی جەژنی فەسحی جوولەکانەوە، هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا، گرووپێک فەڵەستینیش لە دوای نوێژی تەراویح لە مزگەوتی قیبلەدا مابوونەوە.
هێزەکانی ئیسرائیل لە میانی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا بە بەکارهێنانی هێز ئەو فەڵەستینییانەیان دەرکرد کە پەنایان بردبووە بەر مزگەوتی قیبلە و مزگەوتەکەیان کردە مەیدانی پێکداهەڵپژان.
لە میانی ئەم هەڵنکوتانەی هێزەکانی ئیسرائیلیشدا زیاتر لە ٢٠٠ فەڵەستینی دەستبەسەر کران.