Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
ئیدلب - AA
له ئاكامی هێرشی ئاسمانیی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا بۆ سه‌ر شاری ئیدلب باكووری خۆرئاوا و شاری حه‌ما ناوه‌ڕاستی سووریا، 17 كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا و رووسیا و هێلیكۆپته‌ره‌كانی رژێم له كاته‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆوه ناحیه‌ی هه‌بیت، جهرنهناز، هیش و تهمهنیهی باشووری ئیدلب و شارۆچكه‌ی لاتهمنه باكووری حه‌ما بۆردومان ده‌كه‌ن. له‌و هێرشانه‌دا 17 مەدەنی برینداربوون كه له‌نێویاندا دوو منداڵ هه‌ن له هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی ناحیه‌ی جه‌رجه‌ناز برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئیدلب، مسته‌فا حاج یوسف له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی له به‌یانییه‌وه به‌رده‌وامه 17 مەدەنی برینداربوون كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن".
به‌پێی ئاماری سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له ئیدلب و ده‌ورووبه‌ری، 29 مەدەنی کوژراون و لانیكه‌م 71ی دیكه‌ش برینداربوون.