Gamze Türkoğlu Oğuz,Mohammed Baqi Hussein
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و بوومهلهرزهیەی كه پێنجشه‌مه‌ی رابردوو به‌گوڕی 6.7 پله دوورگه‌ی هۆكایدۆی باكووری ژاپۆنی هه‌ژاند گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ 40 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵیی كیۆدۆ، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی پیاوێكی ته‌مه‌ن 77 ساڵ له شاری ئاتسوما دۆزرایه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 40 كه‌س.
هه‌رچه‌نده ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه كه‌سانێك بێسه‌روشوێنن، حكوومه‌تی خۆجێیی كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنینی كۆتایی پێهێناوه و له‌ئێستادا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 700 كه‌س له په‌ناگه‌كاندا ده‌مێننه‌وه.
به هۆی رۆچوونی زه‌وییه‌وه له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو له شاری ئاتسوما بوون به‌ژێر خاكه‌وه.
هاوكات به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه هێڵه‌كانی وزه‌ی كاره‌با زیانیان به‌ركه‌وتووه و هه‌شت هه‌زار خانوو له دوورگه‌ی هۆكایدۆ بێ كاره‌بان.