Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
مۆسکۆ- AA
سەرۆکوەزیرانی رووسیا، دمیتری مێدڤێدێڤ ئاشکرایکرد لە هەڵبژاردنە خۆجییەکان و هەرێمایەتییەکانی وڵاتەکەیدا، پارتی رووسیای یەکگرتوو، توانیویەتی پارێزگاریی لە پلەی یەکەم بکات.
دمیتری مێدڤێدێڤ ئاماژەی بەوەکرد ئەو ئەنجامەی لە هەڵبژاردنەکان کەوتووەتەوە، شایەنی پارتی دەسەڵاتداری رووسیای یەکگرتووە و رایگەیاند "بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە سەرجەم ئەو شوێنانەی لەسەرانسەری رووسیا هەڵبژاردن کراوە، پارتەکەمان توانیویەتی پارێزگاریی لە پلەی یەکەم بکات".
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە سەرانسەری رووسیادا دەنگدەران روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانی و ئەنجوومەنی پارێزگا و شارەکان.