Ali Cura
06 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2021
مۆسکۆ - AA
رووسیا رایگەیاند کە لە نیمچە دوورگەی کامچاتکا پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری جۆری AN-26 پچڕاوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ لە رووسیا بە پشت بەستن بە دەزگای راگەیاندنی ناوچەی وەزارەتی دۆخە لەناکاوەکانی رووسیا بڵاویان کردووەتەوە کە لە کاتی دیاریکراودا نەتوانراوە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری جۆری AN-26 ببەستن کە لە نیمچە دوورگەی کامچاتکا لە شاری پێترۆپاڤلۆسک-کامچاتکیەوە بەرەو شاری پالانا گەشتی کردووە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە لە فڕۆکەکەدا، ٢٢ گەشتیار و شەش تیمی فڕۆکەوانی هەن و بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکە دەستکراوە بە کاری گەڕان و رزگارکردن.