Büşra Selvi Öğütcen
06 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەسەرانسەری جیھان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەری "Worldometer" کە پشت بە ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیھاندا، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا لە ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکراوە کە ٦٢١ ھەزار و ٣٣٥ حاڵەتە، پاش ئەو بەڕازیل دێت کە ٥٢٥ ھەزار و ٢٢٩ حاڵەتە، ھیندستان ٤٠٣ ھەزار و ٣١٠ حاڵەت، مەکسیک ٢٣٣ ھەزار و ٦٨٩ حاڵەت، پێرو ١٩٣ ھەزار و ٣٨٩ حاڵەت، رووسیا ١٣٨ ھەزار و ٥٧٩ حاڵەت، بەریتانیا ١٢٨ ھەزار و ٢٣١ حاڵەت، ئیتاڵیا ١٢٧ ھەزار و ٦٨٠ حاڵەت، فەڕەنسا ١١١ ھەزار و ١٩٧ حاڵەت و کۆلۆمبیا ١٠٩ ھەزار و ٤٦٦ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیھان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٨١٨ ھەزار کەس.
لە تورکیا، تا پێنجی تەمووز، ٤٩ ھەزار و ٩٥٩ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
یەکەمجار پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وھان رۆژهەڵاتی چین سەری ھەڵدا و پاشان بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتدا تەشەنەی کرد.
لەسەرانسەری جیھاندا، ١٨٤ ملیۆن و ٩٣٨ ھەزار و ٣٤٦ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و ١٦٩ ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٦٣٠ تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا لە جیهاندا چارەسەری پزیشکی بۆ ١١ ملیۆن و ٦٢٣ ھەزار و ٨٩٨ تووشبووی کۆرۆنا بەردەوامە.