Emel Gözellik,Nazlı Yüzbaşıoğlu
09 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرتاسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هۆبی چین سەری هەڵدا، ١٩ ملیۆن و ٨١٧ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٧٢٩ هه‌زار و ٧٤٨ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ١٩ ملیۆن و ٨١٧ هه‌زار و ٥٧٠ كه‌س، ١٢ ملیۆن و ٧٢٩ هەزار و ٦٠٨ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا، شەش ملیۆن و ٣٥٨ هەزار و ٢١٤ کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بەرزترین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، پێنج ملیۆن و ١٥٠ هه‌زار و ٦٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٥ هەزار و ٧٤ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆماركردووه.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ١٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه‌یه:
''بەڕازيل سێ ملیۆن و ١٣ هەزار و ٣٦٩ حاڵه‌ت، هيندستان دوو ملیۆن و ١٥٦ هەزار و ٤٤٣ حاڵه‌ت، رووسيا ٨٨٧ هەزار و ٥٣٦ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٥٥٣ هەزار و ١٨٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٤٧٥ هەزار و ٩٠٢ حاڵه‌ت، پێرو ٤٧١ هەزار و ١٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٣٧٦ هەزار و ٨٧٠ حاڵه‌ت، چیلی ٣٧١ هەزار و ٢٣ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٣٦١ هەزار و ٤٤٢ حاڵه‌ت، ئێران ٣٢٤ هەزار و ٦٩٢ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣٠٩ هەزار و ٧٦٣ حاڵه‌ت، سعوودیه ٢٨٧ هەزار و ٢٦٢ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٨٤ هەزار و ١٢١ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٢٥٥ هەزار و ١١٣ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٥٠ هەزار و ١٠٣ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٢٤١ هەزار ٨١١ حاڵه‌ت، توركیا ٢٣٩ هەزار و ٦٢٢ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا ٢١٦ هەزار و ٨٩٦ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ١٩٧ هەزار و ٩٢١ حاڵه‌ت، عێراق ١٤٧ هەزار و ٣٨٩ حاڵه‌ت، فلیپین ١٢٦ هەزار و ٨٨٥ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١٢٣ هەزار و ٥٠٣ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١١٩ هەزار و ٢٢١ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١١٢ هەزار و ٦٥٠ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا پێنج هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٠٠ هه‌زار و ٥٤٣ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٥٢ هه‌زار و شەش حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤٦ هه‌زار و ٥٦٦ حاڵه‌ت، هیندستان ٤٣ هه‌زار و ٤٨٨ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٢٠٣ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٠ هه‌زار و ٣٢٤ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨ هه‌زار و ٥٠٣ حاڵه‌ت، پێرو ٢٠ هه‌زار و ٨٤٤ حاڵه‌ت، ئێران ١٨ هەزار و ٢٦٤ حاڵه‌ت، رووسیا ١٤ هه‌زار و ٩٣١ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ١٢ هه‌زار و ٥٤٠ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ١٠ هه‌زار و ٢١٠ حاڵه‌ت، چیلی ١٠ هه‌زار و ١١ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ٨٧٠ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا نۆ هه‌زار و ٢٦١ حاڵه‌ت، كەنەدا هه‌شت هەزار و ٩٧٦ حاڵه‌ت، هۆڵەندا شه‌ش هەزار و ١٥٧ حاڵه‌ت، پاكستان شەش هه‌زار و ٨٢ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر پێنج هه‌زار و ٩١٦ حاڵه‌ت، توركيا پێنج هەزار و ٨٢٩ حاڵه‌ت، سويد پێنج هەزار و ٧٦٣ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا پێنج هەزار و ٦٥٨ حاڵه‌ت و عێراق پێنج هەزار و ٣١٠ حاڵه‌ت''.