Ali Cura
09 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2020
مۆسكۆ - AA
له رووسیا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بۆ ٨٨٧ هه‌زار و ٥٣٦ و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ ١٤ هه‌زار و ٩٣١ به‌رزبووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە بەرنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پێنج هه‌زار و ١٨٩ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، ٨٨٧ هه‌زار و ٥٣٦ حاڵه‌ت.
هاوكات باس له‌وه‌یش كراوه کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه ٧٧ كه‌سی دیكه زیادی كردووه و بووه‌ته ١٤ هه‌زار و ٩٣١ كه‌س و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه، سێ هه‌زار و ٢١٥ كه‌سن و كۆی گشتییان بووه‌ته ٦٩٣ هه‌زار و ٤٢٢ كه‌س.
رێژه‌ی هه‌ڵكشانی رۆژانه له ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له سه‌رانسه‌ری رووسیادا بۆ ٠،٦ دابەزیوە و رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٦،٦ ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانیش هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان نییه.
له مۆسكۆی پایته‌خت له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٨٩ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و كۆی گشتیی تووشبووان له شاره‌كه بووه‌ته، ٢٤٧ هه‌زار و ٥٣٤ و ١٢ كه‌سی دیكه‌یش گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ چوار هه‌زار و ٥٧٢ به‌رزبووه‌ته‌وه.
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی هاووڵاتییانی رووسیا و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر، بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٩٨ هه‌زار پشكنینی ڤایرۆسه‌كه ئه‌نجامدراون و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراون، زیاتره له ٣٠ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژی ٣١ی كانوونی دووه‌می رابردوو و یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه رۆژی ١٩ی ئاداری رابردوو له رووسیا تۆماركرابوو.
له كۆتایی مانگی ئاداری رابردووشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرابوو.
له‌و ناوچانه‌ی كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون تیایدا كه‌م بوو، رێكاره‌كان شل كرابوونه‌وه. له‌پاڵ ئه‌مه‌یشدا له‌و شوێنانه‌ی كه داخرا و قه‌ره‌باڵغ بوون، بەکارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش كرابوویه ناچاریی.
قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ كه رۆژی ٣٠ی ئاداری رابردوو له موسکۆ ده‌ستی پێ كردبوو و له رۆژی نۆی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه هه‌ڵگیرا.
له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، رووسیا له ٢٧ی ئاداری رابردووه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی راگرتبوو.
له رۆژی یه‌كی مانگی ئابییشهوه گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له توركیا، ئیمارات و ته‌نزانیا ده‌ستی پێ کرده‌وه.