Nuri Aydın
17 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2023
نیویۆرک - AA
لە ویلایەتی فلۆریدا باشووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارییدا بۆسەر چالاکییەکی یادەوەری مارتن لوسەر کینگ کە بەرگریکارێکی مافەکانی مرۆڤ بوو، هەشت کەس برینداربوون.
لە ناوچەی فۆرت پیرس سەربە ویلایەتی فلۆریدا، هێرشی چەکداریی کرایە سەر چالاکییەک کە لەناو پارکێکدا رێکخرابوو.
پۆلیس رایگەیاند ئەو هێرشەی تیایدا هەشت کەس برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە و برینی یەکێکیان سەختە، بەهۆی ناکۆکییەوە روویداوە.
ئاماژە بەوە کرا کە لە رووداوەکەدا، لانیکەم هەزار کەس بەشداربوون.
هاوکات لێکۆڵینەوە سەبارەت بە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.