Levent Tok,Mohamad Misto,Halit Süleyman
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
ئه‌عزاز - AA
دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رێكخراوی لیوای قودس كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات كه ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌كانی حانانۆ، جه‌به‌ل به‌درۆ، بادین، عه‌ین ئه‌لته‌ل و ئه‌رز حهمڕای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ندی شاره حه‌له‌ب كشانه‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی رژێم كۆنترۆڵی به‌شێكی ناوچه‌ی بوستان باشا، گه‌ڕه‌كی ئینزارات و ناوه‌ندی گه‌نجانی حهیدهرییهیان كرد.
له كاتێكدا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌كه ده‌كشانه‌وه، هه‌زاران خێزان له ده‌ست هێزه‌كانی رژێم هه‌ڵاتن.
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ساهور درێژه‌ی هه‌یه. له كاتێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه رژێم ده‌ستی به‌سه‌ر ساهوره-شدا گرتووه، گوته‌بێژی ئه‌حرار و شام، ئه‌حمه‌د كاراعهلی، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌درۆخسته‌وه.
ئه‌گه‌ر رژێم كۆنترۆڵی ناوچەی ساهورا بكات، ئه‌وا ناوچه‌ی گه‌مارۆدراوی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به‌دوو به‌شی وه‌ك باكوور و باشوور.
پارێزگای حه‌لب كه ده‌كه‌وێته باكووری سووریا و دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای ئه‌و وڵاته‌یه و له نزیك سنووری توركیایه، خۆرئاوای شاره‌كه له‌لایه‌ن رژێم و خۆرهه‌ڵاتیشی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاكه، له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن كه نزیكه‌ی 300 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی لێیه، ماوه‌ی 94 رۆژه هاووڵاتیان بێبه‌شبوون له پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان، به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمه‌وه، له 15ی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا زیاتر له 500 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، نزیكه‌ی دوو هه‌زاری كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هاوكات له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ته‌واوی نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و بینای خوێندنگه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب رووخێنراون. له ناوچه‌یه‌شدا ته‌نیا سێ فڕنی نان دروستكردن ماوه كه كاریان تیدا ده‌كرێت.