Abdullah Shukur
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
حەلەب
بەرپرسێکی بەرگری شارستانی شاری حەلەب، حوسێن میسری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ناوچەیەکی نیشتەجێی لە شارەدێی ئەنجارای سەر بە حەلەب بۆردومانکردووە.
راشیگەیاند کە لە ھێرشەکەدا ١٧ کەس کوژران و ٣٠ کەسیش برینداربوون کە لە نێویان منداڵ و ئافرەتیش بوونیان ھەیە.
میسری ئاشکراشی کرد کە ھەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ رزگارکردنی بریندارەکان و تەرمی ھاووڵاتیان بەردەوامە.
لەوەتەی ١٥ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی ھێرشە فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە شاری حەلەب، ٥٥٤ هاووڵاتی سڤیل کوژران و دوو ھەزار و ١٩٦ کەسی دیکە برینداربوون.