Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌فغانستان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌رپرسانی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، پیته‌ر كووك به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه بڵاوكرده‌وه.
كووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێرشه‌كه له 23ی ئەم مانگە له ناوچه‌ی كونار ئه‌نجامدراوه و، تیایدا باڵاترین به‌رپرسانی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده، فاروق ئهلقەحتانی و بیلال ئهلعوتەیبی كراونه‌ته ئامانج.
گوتیشی: "هێشتا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌ره‌نجامی هێرشه‌كه ده‌كه‌ین. كوشتنی ئه‌وانه گورزێكی گه‌وره‌یه له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی له ئه‌فغانستان".
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه ئەلقەحتانی به‌رپرسی ئه‌لقاعیده بووه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان و، له هه‌مان كاتدا كه‌سێك بووه رۆڵی له پێكهاته‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌دا هه‌بووه له‌و وڵاته‌دا.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه ئهلعوتەیبی رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له پێكهێنانی ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان.