هێرشی ئاسمانیی سوپای لیبیا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی حه‌فته‌ر له شاری سیرت
- له چوار هێرشدا، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و دوو ئۆتۆمبێلی ته‌قه‌مه‌نیی و سووته‌مه‌نیی گوێزه‌ره‌وه تێكشكێنراون.
Libyan
ته‌رابلوس - AA
سوپای لیبیا بڵاوی كرده‌وه كه چوار هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر ئامانجه‌كانی میلیشیاكانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر له باشووری شاری سیرت.
گوته‌بێژی سوپای لیبیا، محه‌مه‌د قنونو له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه ئاسمانییه‌كانیان چوار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر رێگای رەواغە باشووری شاری سیرت (٤٥٠ كیلۆمه‌تر خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوس).
محەمەد قنونو باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشانه‌دا، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و دوو ئۆتۆمبێلی ته‌قه‌مه‌نیی و سووته‌مه‌نیی گوێزه‌ره‌وه تێكشكێنراون، پێنج كه‌سیش له میلیشیاكانی حه‌فته‌ر كوژراون یان برینداربوون.
دوێنێ سوپای لیبیا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی ستراتیجی وا‌تییه‌ی له خۆرئاوای ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.