19 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2020
قودس – AA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس رایگه‌یاند، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو بۆ ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی پیرۆزییه‌كان، كاروباری ئایینی و وهقفهكانی ئوردن-ه رایگه‌یاند، دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ حه‌ره‌می شه‌ریف ده‌كرێته‌وه كه به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له مانگی ئاداره‌وه داخرابوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای جه‌ژن بڕیار له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان ده‌ده‌ن.
وه‌قفه‌كه هه‌ر به‌هۆی كۆرۆناوه بڕیاری دابوو كه له مانگی ره‌مه‌زانیشدا مزگه‌وته‌كه نه‌كرێته‌وه.