Enes Canlı
17 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2022
قودس – AA
پۆلیسی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی له مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی خۆرئاوای كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو مابوونه‌وه، دوای نوێژی به‌یانی هه‌ڵی كوتایه سه‌ر مزگه‌وته‌كه.
دوای نوێژی به‌یانی ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیسی ئیسرائیل چوونه ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا و كێشه‌ی بۆ ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه دروست كرد كه له به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه مابوونه‌وه.
پۆلیسی ئیسرائیل له ژماره‌یه‌ك له‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی دا كه نه‌یانده‌ویست ناوچه‌كه جێ بهێڵن.
پۆلیس كه قه‌ره‌باڵغی به‌رده‌م مزگه‌وتی قیبله‌ی په‌رشوبڵاو كرد، دوای هێنانه‌ده‌ری فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له مزگه‌وته‌كه، ده‌رگاكانی مزگه‌وته‌كه‌ی داخست.
فه‌ڵه‌ستینییه‌ك كه له پۆلیسی ئیسرائیلی دابوو له كاتی بهریهككهوتنهكهدا، ده‌ستگیر كرا.
به‌ر له نوێژی به‌یانیش به‌هۆی دانانی به‌ربه‌ست بۆ رێگه‌گرتن له چوونه ناوچه‌ی كۆنه‌شار له مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه، به‌ریه‌ككه‌وتن رووی دا و دوو فه‌ڵه‌ستنی برینداربوون.
سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن جوولەکه پهڕگیرهكان به‌هۆی جه‌ژنی په‌سح -كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیل مزگه‌وته‌كه كۆنترۆڵ كراوه-، له دوای نوێژی به‌یانی به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به مانه‌وه له‌و مزگه‌وته.