Alaa Mohamed Aboueleinin Aly,Hamdi Yıldız
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
قودس – AA
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند کە له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له گۆڕەپانەکانی مزگەوتی ئەقسا ناوەڕاستی شاری قودسی داگیرکراو، ٩٠ كه‌س برینداربوون كه له‌نێویاندا كۆرپه‌ی یه‌ك ساڵه و منداڵ بوونیان هەیە.
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی توند له‌نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له به‌رده‌م ده‌رگای دیمه‌شق لە مزگه‌وتی ئه‌قسا، ٩٠ كه‌س برینداربوون کە ١٦یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌نێو ئه‌و ٩٠ برینداربووهدا كۆرپه‌یه‌كی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، پێنج منداڵ و یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌ن.
باس له‌وه‌یش كراوه كه زۆربه‌ی برینداربووان له ئاكامی به‌كارهێنانی گولـله‌ی پلاستیكی و بۆمبی گازی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه، برینداربوون و پۆلیس هه‌روه‌ها توندوتیژی به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گرتووه‌ته به‌ر.