Yaser Arafat Mohamed Albanna,Hamdi Yıldız
24 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2021
کەرتی غەززە - AA
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، لە كەرتی غەززە زنجیرەیەك هێرشیان كردە سەر چەند خاڵێک.
بەپێی ئەو زانیاریەی ئااژانسی ئانادۆڵو لە کەرتی غەززە دەستیکەوتووە، هێرشەکان کراونەتە سەر باکوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانیی یان بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئەدرەعی، لە هەژماری خۆی لە تویتەر، بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانیان شوێنێکی دروستکردنی مووشەک و پێگەیەکی سەربازی سەربە حەماس-یان بۆردومانکردووە.
ئەدرەعی باسی لەوە کرد هێرشەکە وەڵامدانەوەی هێرشێکی مووشەکی بووە کە دوێنێ ئێوارە لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی خۆرهەڵاتی ئیسرائیل کراوە.
سوپای ئیسرائیل، بڵاویکردەوە کە دوێنێ ئێوارە لە کەرتی غەززەوە مووشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و لە ناوچەیەکی کراوەدا کەوتووەتە خوارەوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک لە کەرتی غەززە بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە مووشەکییەی نەگرتووەتە ئەستۆ.