Saadet Firdevs Aparı
05 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
گه‌رمای له راده‌به‌ده‌ر له هیندستان به‌هۆی بارینی بارانه‌وه ره‌وییه‌وه.
به‌پێی هه‌والێكی ئاژانسی ANI، به‌هۆی بارینی باران له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هیندستان، پله‌كانی گه‌رما كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببوونه‌وه، دابه‌زین.
فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی هیندستان بڵاوی كرده‌وه، له هه‌ریه‌ك له نیوده‌لهی، ئوتار پرادێش و هاریانا بارانی به‌لێزمه و ره‌شه‌با درێژه‌یان ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت كه بارانی وه‌رزیی له ١٥ی ئایاره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
- بەھۆی گەرمای زۆرەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو
وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان بڵاوی کردبوویەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا تا سەرەتای مانگی ئایار، ٣٨١ کەس بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە تەندروستییان تێکچووە.
لە ماوەی چەند ھەفتەی رابردوودا، لە زۆر ناوچەی وڵاتانی ھاوشێوەی ھیندستان و پاکستان، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزببوونەوە.
رۆژی ٢٨ی نیسان پلەی گەرما لە نیودەلھی پایتەختی ھیندستان بۆ سەروو ٤٠ پلە بەرزببوویەوە. لە پارێزگای ئۆدیشا لە خۆرھەڵاتی وڵاتەکە، خوێندنگەکان بۆ ماوەی ھەفتەیەک داخرابوون و لە زۆر ناوچە پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٤٥ پلە بەرزببوونەوە.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ANI، بەھۆی گەرمای له راده‌به‌ده‌ره‌وه به‌رزه‌وه، له هیندستان ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو.