Abdullah Aşıran
28 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2023
رۆتردام – AA
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، مارک رووتە رایگەیاند، وڵاتەکەی دەرگای کراوەیە بۆ رەوانەکردنی فڕۆکەی جەنگیی بۆ ئۆکراینا.
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، مارک رووتە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز لە شاری رۆتردام رۆژئاوای هۆڵەندا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان بۆ رێک خرا.
مارک رووتە بە ئاماژەدان بەوەی کە هۆڵەندا بەبێ نادیدەگرتنی هیچ شتێک ئامادەی هەماهەنگیی چڕە لەگەڵ هاوبەشەکانیدا، گوتی: "بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ راهێنانی فڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی فڕۆکە جەنگییەکان. ئێستا لێرەیش هیچ بڕیارێک نەدراوە".
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، مارک رووتە ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکەی دەرگای کراوەیە بۆ رەوانەکردنی فڕۆکەی جەنگیی بۆ ئۆکراینا.
ئۆکراینا مانگی رابردوو داوای لە هۆڵەندا کرد، فڕۆکەی جەنگیی F-16ی بۆ رەوانە بکات.