Kasım İleri
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەهۆی زیادبوونی جووڵەی سەربازیی رووسیاوە، هۆشداری لەبارەی گەشتکردن بۆ بێلاڕووس و مۆڵدۆڤا بڵاوکردەوە و داوای کرد هاووڵاتییانی ئەمریکا گەشت بۆ ئەو وڵاتانە نەکەن و ئەوانەشی لەو وڵاتانەدان، جێیبهێڵن.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بێلاڕووس هاتووە "بەهۆی جێبەجێکردنی یاساکان بە هەڕەمەکی، مەترسی دەستگیرکردن و کۆکردنەوەی نائاسایی سەربازیی رووسیا بە درێژایی سنووری بێلاڕووس لەگەڵ ئۆکراینا، پەتای کۆرۆنا و سنوردارکردنی چوونە ناوەوە بۆ وڵاتەکە گەشت بۆ بێلاڕووس مەکەن. پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکا لە بێلاڕووس دەستبەجێ بە رێگای بازرگانی یان تایبەت وڵاتەکە جێبهێڵن".
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئەوە بەبیرهێنراوەتەوە کە وەزارەتی دەرەوە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا، فەرمانی کردووە خێزانی کارمەندانی حکوومی ئەمریکا، باڵیۆزخانەی مینسک جێبهێڵن و هۆشداری گەشتکردن بۆ بێلاڕووس لە چوارەمین ئاستەوە بەرزکردەوە بۆ بەرزترین ئاست.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە رەوشی زیادبوونی چالاکییە سەربازییە نائاسایی و جێ نیگەرانییەکانی رووسیا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا پێشبینی نەکراوە و هاتووە "ئەگەری هەیە دەستدرێژی کە بیانییەکان بکاتە ئامانج روو بدات. بە لەبەرچاوگرتنی هەڵکشانی دۆخەکە هاووڵاتییانی ئەمریکا بەتوندی ئاگادار دەکەینەوە گەشت بۆ بێلاڕووس نەکەن".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری سەبارەت بە گەشتکردن بۆ مۆڵدۆڤا بۆ بەرزترین ئاست بەرز کردەوە و هاووڵاتییانی ئەمریکای ئاگادار کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی پەتای کۆرۆنا، چالاکییە نائاسایی سەربازییەکانی رووسیا لە دەورووبەری ئۆکراینا کە جێگەی نیگەرانییە، لەگەڵ پێکدادانی چارەسەر نەکراوەکانی نێوان هەرێمی ترانسنیستەری جوداخواز و حکوومەتی ناوەند، گەشت مەکەن بۆ مۆڵدۆڤا. پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکا کە لە مۆڵدۆڤان دەستبەجێ بە رێگای بازرگانی یان تایبەت وڵاتەکە جێبهێڵن".