Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
ئیسلام ئاباد - AA
سه‌رۆكی ئازاد كشمیر، سه‌ردار مه‌سعود خان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی نێوان پاكستان و هیندستان له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌یەکی ده‌ستووری له پێنجی ئابدا له لایه‌ن هیندستانه‌وه كه ستاتویهكی تایبه‌تی به كشمیر به‌خشی بوو.
سه‌ردار مه‌سعود خان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئیسلام ئاباد، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه كرد كه سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان و سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی ئه‌نجامیداون.
سه‌رۆكی ئازاد كشمیر، سه‌ردار مه‌سعود خان باسی له‌وه كرد كه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له هه‌وڵی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی نێوان هیندستان و پاكستان، هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی هیندستانی تۆمه‌تباركرد به كردنه ئامانجی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ئازاد كشمیر.
سه‌ردار مه‌سعود خان باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌وه‌ته‌ی گرژیی رووی له زیادبوون كردووه تا ئێستا له ئازاد كشمیر ٣٥ كه‌س کوژراون و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆكی ئازاد كشمیر، سه‌ردار مه‌سعود خان هۆشداریشیدا له قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی و كێشه‌ی خۆراك له كشمیر و داوای له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد چاو‌دێر ره‌وانه‌ی كشمیر بكه‌ن به مه‌به‌ستی چاودێریکردنی مافه‌كانی مرۆڤ و هاوكاری خۆراكی.
سه‌ردار مه‌سعود خان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵگرتنی ستاتوی تایبه‌تی ناوچه‌كه به واتای پێشێلكردنی مافی نێوده‌وڵه‌تی دێت و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كرد گوشار له حكوومه‌تی نیوده‌لهی بكات بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كشمیر و سنوورداركردنه‌كانی دیكه.
- ده‌ستگیركردنی هه‌زاران كه‌س له كشمیر
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌زاران كه‌س كه زۆربه‌یان گه‌نجن له ناوچه‌ی كشمیر ده‌ستگیركراون.
سێ به‌رپرسی باڵای ئه‌منیی كشمیر كه نه‌یانویست ناویان بڵاوبكرێته‌وه، به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس-یان راگه‌یاند، ئه‌م مانگه له كشمیر دوو هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون كوڕانی گه‌نجی خۆپیشانده‌رن.