Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
10 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینی بڕیارده‌دات له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون و بەردەوام نه‌بوونی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه له‌گه‌ڵ ئێران واژووكراوە.
راوێژكار لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤ گۆڵدستین سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بۆ راگه‌یاندنه‌كان دوا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌رده‌وام بوون و بەردەوام نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئێران واژووكرا ستیڤ گۆڵدستین گوتی: "چاوه‌ڕوانین رۆژی هه‌ینی بڕیاره‌كه بده‌ین. مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه به‌رده‌وامه".
ستیڤ گۆڵدستین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، رێكس تیله‌رسن و وه‌زیری به‌رگری، جێمس ماتیس كۆده‌بێته‌وه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی AP رایگه‌یاند بوو "رێككه‌وتنه‌كه یان چاك ده‌كه‌ین یانیش هه‌ڵیده‌وه‌شێنینه‌وه".