Eşref Musa,Burak Karacaoğlu
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2019
ئیدلب - AA
له 17ی ئه‌یلوولی 2018ه‌وه كه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی ئیدلب واژووكرا تا ئه‌مڕۆ، به هۆی په‌لاماره‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیاوه، 945 هه‌زار و 992 سڤیل له ناوچه‌كانی نێو سنووری كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب ئاواره‌بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌ستێوه‌ردانی سووریا وه‌رگیراوه كه چاودێریی قۆناغی كۆچ ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه‌دا و زانیارییه‌كان تۆمارده‌كه‌ن له 17ی ئه‌یلوولی 2018ه‌وه كه رێككه‌وتنی ئیدلبی تێدا واژووكراوه تا ئێستا، 945 هه‌زار و 992 كه‌سی سڤیل له ناوچه‌كانی نێو سنووری كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب بێ ماڵ و حاڵ بوون.
له دووی شوباته‌وه تا ئێستا كه هێرشه‌كانی تێدا چڕ بووه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیادا، 11 خێوه‌تگه، 30 ناوه‌ندی به‌رگریی مه‌ده‌نی، 66 بنكه‌ی ته‌ندروستی، 106 خوێندنگه، 18 بازاڕ، 71 مزگه‌وت، دوو وێسگه‌ی ئاو، سێ وێستگه‌ی كاره‌با و 16 فڕن كراونه‌ته ئامانج.
له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج كارمه‌ندی رێكخراوه‌كانی هاوكاریی مرۆیی، 10 كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی، 11 كارمه‌ندی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و چوار كارمه‌ندی ته‌ندروستی کوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌ستێوه‌ردانی سووریا، محه‌مه‌د حه‌لاج له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خان شه‌یخون به‌ته‌واوی چۆڵكراوه. نزیكه‌ی سه‌دا 10ی دانیشتوانی شارۆچكه‌كانی ئه‌ریحا، سه‌راقیب و مەعەرەت نو‌عمان كۆچیان كردووه. ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بەرفراوانتر بن، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه ده‌گاته یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس".