Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
بازرگانی ئه‌مریكی، تۆماس باراك كه به نزیكی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ناسراوه گوشاری له حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ كردووه له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی بۆ سعوودیه.
ئه‌و زانیارییه كه له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌و راپۆرته 60 هه‌زار په‌ڕه‌ییه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه بووه‌ته رۆژه‌ڤ.
له راپۆرته‌كه‌دا تۆماس باراك به كه‌سێك ناسێندراوه كه له میانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا زۆرترین به‌خشیشی بۆ تره‌مپ كۆكردووه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتدا خاوه‌ن كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی "Colony Capital Inc."ه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "IP3 International" كه بۆ پرۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و سعوودیه دامه‌زراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه تۆماس باراك هه‌وڵی زۆری داوه رۆڵی هه‌بێت له گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمیدا بۆ سعوودیه و ئەو و به‌رپرسانی كۆمپانیای "IP3 International" به‌ئاسانی ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ته به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی ئه‌مریكا به جارید كوشنه‌ری زاوا و راوێژكاری تره‌مپ-یشه‌وه.
جگه له‌وه تۆماس باراك له‌گه‌ڵ خودی تره‌مپ چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه تا ببێته نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باڵیۆزی ئیمارات و له میانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ تره‌مپ تا رازیی بكات له گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمیدا بۆ سعوودیه له پێناو"به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا"دا بابه‌ته‌كه سنووردار نه‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه راپۆرته‌كه باسی له‌وه كردووه، قازانجی كۆشكی سپی و هاوڕێیەكانی تره‌مپ خراوه‌ته پێش ئامانجی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی ئه‌مریكا و رێگریكردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی.