Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
نیویۆرك - AA
خالید شێخ محه‌مه‌د كه به پلاندانانی هێرشی تیرۆریستیی ١١ی سێپته‌مبه‌ر له ئه‌مریكا تاوانبار ده‌كرێت، ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر بێت و داوای له‌سێداره‌نی نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌توانێت هاریكاریی قوربانییانی تیرۆر له‌و سكاڵایه‌ی له دژی سعوودیه تۆماریان كردووه، بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، خالید شێخ محه‌مه‌د كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت پلاندانه‌ری هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ١١ی سێپته‌مبه‌ره، پێشنیازی هاریكاریی له‌و سكاڵایه‌دا كردووه كه قوربانییان له دژی سعوودیه و به‌تۆمه‌تی هاوكارییكردنی هێرشه‌كان له دژی حكوومه‌تی ریاز تۆماریان كردووه، ئه‌گه‌ر بێت و داوای سزای له‌سێداره‌دانی بۆ نه‌كرێت.
پارێزه‌رانی محه‌مه‌د باسیان له‌وه‌كردووه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌گه‌ری سزای له‌سێداره‌دانی بریگرتهكهیان هه‌ڵبگیرێت، ئه‌وا ده‌كرێت هاریكارییه‌كی فراوانتر باسی لێوه‌بكرێت و محه‌مه‌د ده‌توانێت له‌و دۆسیه‌یه‌ی له دژی سعوودیه كراوه‌ته‌وه ئیفاده بدات یان وه‌ك شایه‌تحاڵ ئاماده‌بێت.
له كۆی ١٩ كه‌س كه هێرشه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ریان ئه‌نجامدا، ١٥یان سعوودیی بوون و سه‌دان كه‌س له خانه‌واده‌ی قوربانییان سكاڵایان له دژی سعوودیه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی "ئه‌و وڵاته رۆڵی له هێرشه‌كاندا هه‌بووه" تۆماركرد.
لای خۆیشییه‌وه سعوودیه بوونی رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له هێرشه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ردا ره‌تده‌كاته‌وه.