Hakan Çopur
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
واشنتۆن – AA
هه‌واڵگریی ئه‌مریكا پێی وایه تاڵیبان ده‌توانێت له میانی سێ رۆژ بۆ یه‌ك هه‌فته كابوڵ گه‌مارۆ بدات.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی ئه‌مریكاوه كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هه‌واڵگریی ئه‌مریكا پێی وایه تاڵیبان ده‌توانێت له میانی سێ رۆژ بۆ یه‌ك هه‌فته‌دا كابوڵ گه‌مارۆ بدات و له واشنتۆن تاوتوێی ئه‌مه ده‌كرێت.
پێشتر دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا وای بۆ ده‌چوون كه نزیكبوونه‌وه‌ی تاڵیبان له كابوڵ ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام پێشڕه‌وییه خێراكانی تاڵیبان بووه هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌كه بۆ یه‌ك هه‌فته كه‌م بكرێته‌وه.
ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن كه هیچ جۆره هه‌نگاوێكی نه‌ناوه له به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانی تاڵیبان، له ئێستادا كاری له پێشینه‌ی بووه‌ته گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئهمریكاله كابوڵ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی هه‌مان هه‌واڵ رێنمایی دراوه به كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كابوڵ كه "ته‌واوی به‌ڵگه هه‌ستیاره‌كان" له‌ناو ببه‌ن.