Ahmet Furkan Mercan
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
تۆكیۆ – AA
كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی زه‌ریاكان و ماسیگیرانی كۆریای باشوور كه چووبووه سنووره ئاوییه‌كانی كۆریای باكوور له دوورگه‌ی یهۆنپیهۆنگ له سنووری ده‌ریایی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا پێكرا و كوژرا.
ئاژانسی هه‌واڵی Yonhap به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه ئه‌و كارمه‌نده ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵه‌ی وه‌زاره‌تی زه‌ریاكان و ماسیگیرانی كۆریای باشوور پێكراوه و كوژراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆریای باشوور ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه کە ئه‌و كارمه‌نده لە ناو كه‌شتییه‌كی ٥٠٠ تۆنییه‌وه سه‌ره‌تای هه‌فته له سنووره ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی یهۆنپیهۆنگ له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیدا ون بووه له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه كوژراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆریای باشووردا هاتووه: "به‌پێی شیكارییه به‌رفراوانه هه‌واڵگرییه‌كانمان كۆریای باشوور ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئێمه كه چووه‌ته سنووره ئاوییه‌كانی ئه‌وانه‌وه پێكاوه و جه‌سته‌ی به سه‌ختی سووتاوه. سوپاكه‌مان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره دڕندرانهیه ده‌كات و داوا له كۆریای باكوور ده‌كه‌ین روونكردنه‌وه له‌مباره‌یه‌وه بدات و به‌رپرسیارانی ئه‌م كاره‌ش سزا بدات".
به‌پێی هه‌واڵی Yonhap دوای ئه‌وه‌ی دوای پێكان و كوشتنی پارك وانگ-جا له ته‌مووزی ٢٠٠٨ كه چووبووه ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو له سه‌یرانگای كومگانگ، كۆریای باكوور بۆ یه‌كه‌م جاره هاووڵاتییه‌كی كۆریای باشوور ده‌كوژێت.
پێشتر راگه‌یه‌ندرا ئه‌م كارمه‌نده ئاستبه‌رزه‌ی كۆریای باشوور كه له كاتی كاره‌كانی چاودێریدا له ١٠ كیلۆمه‌تری باشوور له هڵێی سنووری باكوور كه سنووری ده‌ریایی كرده‌یی نێوان هه‌ردوو كۆریاكه له ناكاو ون بوو، نزیكه‌ی ٢٠ كارمه‌ندی ده‌ریایی و ئاسمانی به‌دوایدا گه‌ڕاون به‌ڵام نهیاندۆزیووهتهوه.