Ramal Mahmood
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
حەلەب - AA
- وێڕای دەنگۆی چۆڵکردنی شارەکە لەلایەن هاووڵاتییان و ئۆپۆزسیۆن لەو ناوچانەی لەژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەددان، بەڵام ئەوان لەشوێنی خۆیان ماونەتەوە و شارەکەیان بەجی نەهێشتووە.
- گوتەبێژی گشتیی ئەحرارو شام: "دەنگۆکانی جێهێشتنی شارەکە دوورە لەڕاستییەوە، ئەوە پڕوپاگەندەی رژێمە بۆ رووخاندنی ورەی خەڵک. ئێمە لە حەلەب دەمێنینەوە. ئەو هەواڵانەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە بارەی حەلەبەوە دەبیسترێن دوژمن دڵخۆش ناکەن".
- هاووڵاتی عەممار ئەنسار: "ئێرە نیشتیمانی منە. لێرە لەدایکبووم و گەورە بووم. سەرەڕای گەمارۆدران و کاولکردنیشی لێرە ناڕۆم، رژێم چی لەدەست دێت با بیکات، لێرە ناڕۆم".
- کارمەندی تەندروستی ئەمیر ئەلمەست: "ئێرە شاری ئێمەیە. بۆ کێی جێبهێڵین؟ لە حەلەب بڕۆین بچینە کوێ کە هەموو سووریا بۆردومان دەکرێت. چیمان لەچارەنووس نووسرابێت ناگۆڕدرێت".
- هاووڵاتی رامی ئەبوسەعید : "ئێرە سووریایە وڵاتی خۆمانە. داواکاری رۆیشتنی ئێمە لێرە زۆرمان پێ سەیرە. ئێمە زێدی خۆمان بۆ کێ جێبهێڵین؟ مردن لە نیشتیمان شەرەفە".
وێڕای دەنگۆی چۆڵکردنی شارەکە لەلایەن هاووڵاتییان و ئۆپۆزسیۆن لەو ناوچانەی کە لەژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەددان، بەڵام ئەوان لەشوێنی خۆیان ماونەتەوە و شارەکەیان بەجی نەهێشتووە.
ناوچەی رۆژهەڵاتی حەلەب کە لەلایەن هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە گەمارۆ دراوە و بەچڕی لەلایەن رژێم و رووسیاوە بۆردومان دەکرێت بەمجۆرەش گوشار دەخرێتە سەر ئۆپۆزسیۆن و هاووڵاتییان تاکو شارەکە بەجێ بهێڵن.
نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس لە رۆژهەڵاتی حەلەب گەمارۆ دراون، دوای ئەوەی رۆژێک پێشتر رووسیا پلانی بۆ دانا، هێزەکانی رژێم دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ئەوەی خەڵک شارە بەجێ دەهێڵن.
بەڵام هاووڵاتییانی سڤیل و جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن کە لە شەقامەکانی حەلەب دەبینران، لەلێدوانەکانیاندا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە.
هاووڵاتی رامی ئەبوسەعید رایگەیاند کە سەرباری بۆردومانەکانیش ناتوانن حەلەبیان پێ چۆڵ بکەن و گوتی: "ئێرە سووریایە وڵاتی خۆمانە. داواکاری رۆیشتنی ئێمە لێرە زۆرمان پێ سەیرە. ئێمە زێدی خۆمان بۆ کێ جێبهێڵین؟ مردن لە نیشتیمان شەرەفە".
هاوکات هاووڵاتی ئەبو نەجیف ئەوەی خستەڕوو کە سەرباری گەمارۆدان و بۆردومانەکانیش لەو باوەڕەدایە حەلەب رزگار دەکرێت و گەمارۆکەی سەریان هەڵدەگیرێت.
هەروەها هاووڵاتی عەممار ئەنسار گوتی: "ئێرە نیشتیمانی منە. لێرە لەدایکبووم و گەورە بووم. سەرەڕای گەمارۆدران و کاولکردنیشی لێرە ناڕۆم، رژێم چی لەدەست دێت با بیکات، لێرە ناڕۆم".
لەلایەن خۆیەوە کارمەندی تەندروستی ئەمیر ئەلمەست، گوتی: "ئێرە شاری ئێمەیە. بۆ کێی جێبهێڵین؟ لە حەلەب بڕۆین بچینە کوێ کە هەموو سووریا بۆردومان دەکرێت. چیمان لەچارەنووس نووسرابێت ناگۆڕدرێت".
گوتەبێژی گشتیی ئەحرارو شام، کارائەلی کە گەورەترین گرووپی ئۆپۆزسیۆنی چەکبەدەستە لە شارەکە، گوتی: "دەنگۆکانی جێهێشتنی شارەکە دوورە لەڕاستییەوە، ئەوە پڕوپاگەندەی رژێمە بۆ رووخاندنی ورەی خەڵک. ئێمە لە حەلەب دەمێنینەوە. ئەو هەواڵانەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە بارەی حەلەبەوە دەبیسترێن دوژمن دڵخۆش ناکەن".
رووسیا دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاندبوو، هێزی ئاسمانی وڵاتهکهی و هێزهکانی ئهسهد بهمهبهستی دهربازبوونی هاووڵاتییانی سڤیل لهحهلهب و جێهێشتنی شارهکه لهلایهن گرووپه چهکدارهکانهوه بهرهو ئیدلب، رۆژی 20ی تشرینی یهکهم لهکاتژمێر 08:00هوه تا کاتژمێر 16:00 ''مۆڵهتێکی مرۆیی'' رادهگهیهنن.