Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
مه‌زاری شه‌ریف - AA
پارێزگاری ساری پول، محه‌مه‌د زاهیر واحدات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئەو چه‌كداره‌كانە به ویستی خۆیان به چه‌كه‌كانیانه‌وه خۆیان رادهستكردووهتەوە.
واحدات باسی له‌وه كرد كه ئه‌و چه‌كدارانه پێشتر له ناوچه‌ی شیرهمحای سەربە پارێزگای ساری پول ماوه‌ی سێ ساڵ بوو رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بوونه‌وه كه له نێویاندا فه‌رمانده‌ی تاڵیبانی ناوچه‌كه هه‌یه.
هاوكات واحدات باسی له‌وه كرد كه پشتیوانی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت خۆیان راده‌ست بكه‌ن.
پارێزگاری ساری پول، به‌شداریکردنی چه‌كداران له به‌رنامه‌ی ئاشتیی به گرنگ ناوزه‌ند كرد له رووی ئاسایشی ناوچه‌كه و، داوای له چه‌كدارانی دیكه‌ش كرد خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌ی ئاشتیی، تا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان هه‌زاران لە چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان چه‌كیان داناوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا هێرشه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاشتیی باڵا له ئه‌فغانستان، ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی له ئه‌ستۆ گرتووه بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی کە ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له‌و وڵاته‌دا درێژه‌ی هه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ژێر ناوی "به‌رنامه‌ی ئاشتیی" هه‌ڵمه‌تێك به‌ڕێوه‌ده‌بات.
حكوومه‌تی ئه‌فغانستان، له رووی ماددییه‌وه هاوكاری ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كات كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا دەستبەرداری چه‌كەکانیان دەبن.