نەتەوە یەکگرتووەکان: "یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس لە غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن"
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگیی ھاوکارییە مرۆییەکان (OCHA): "جگە لە ڕێگای وشکانی، ھیچ ڕێگایەکی دیکە نییە بۆ دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری غەززە".
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگیی ھاوکارییە مرۆییەکان (OCHA) ڕایگەیاند کە بەھۆی رێگرتن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس لە غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگیی ھاوکارییە مرۆییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، جگە لە ڕێگای وشکانی، ھیچ ڕێگایەکی دیکە نییە بۆ دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری غەززە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی رێگرتن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، لەئێستادا یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس لە غەززە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە، ئیسرائیل ھێرشی دەکاتە سەر غەززە کە بەھۆیەوە دەیان ھەزار کەسی مەدەنی کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن بوونەتە قوربانی، ئەمە وێرای ئەوەی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە، زیانێکی زۆر بەژێرخانی کەرتی غەززە کەوتووە.
ھەروەھا لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل، گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە زیاتر سنووردار کردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە خەڵکی کەرتی غەززە، بەھۆی نەبوونی خۆراکەوە لە لێواری برسییەتیدان، ئەمە وێرای ئەوەی دوو ملیۆن فەڵەستینی بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئاوارە بوون.