جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان بەبڕی ٢،٨ ملیار دۆلار داوای هاوکاری دەکات بۆ غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا

Şerife Çetin  | 17.04.2024 - نوێکردنەوە : 18.04.2024
نەتەوە یەکگرتووەکان بەبڕی ٢،٨ ملیار دۆلار داوای هاوکاری دەکات بۆ غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا

New York

نیویۆرک - AA

بەڕێوەبەری کاروباری مرۆیی سەربە نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستیندا، ئەندریا دی دۆمینیکۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە بەبڕی ٢،٨ ملیار دۆلار داوای هاوکاری دەکەن بۆ غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا.

دی دۆمینیکۆ لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد.

سەبارەت بە ڕەوشی غەززە دی دۆمینیکۆ زانیاریی بە ڕۆژنامەنووسان دا و، باسی لەوە کرد کە ڕۆژنامەنووسان هەموو ڕۆژێک خەبات دەکەن.

دی دۆمینیکۆ باسی لەوە کرد کە کارمەندانی هاوکاری مرۆیی هەوڵ دەدەن ئەوەی لەدەستیان بێت ئەنجامی بدەن، بەڵام زۆر کار ناکرێت لە بارەی ڕووبەڕوو بوونەوەی برسێتیی و ئاوارە بوون و، هێشتا ئاسایشی گەورەترین کێشەیە.

هەروەها دی دۆمینیکۆ باسی لەوە کرد کە ئەو خێزانانەی ڕوویان لە باشووری غەززە کردووە حەوت جار ئاوارە بوون و، ڕایگەیاند: "دوو ڕۆژ پێش ئێستا بینیمان کە هەزاران کەس ڕیزیان بەست بۆ چوون بەرەو باکوور. هەواڵ بڵاوبوویەوە لە بارەی ئەوەی کە هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگەدەدەن بگەڕێنەوە بۆ باکوور. تەنانەت پەیوەندی بە هەندێ کەس کراوە کە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ باکوور. کاتێک هەزاران کەس لێرەدا ڕیزیان بەست سوپای ئیسرائیل دەستڕێژی گوللەی کرد".

ئەندریا دی دۆمینیکۆ ئەوەیشی خستەڕوو کە بەهۆی ستراتیجییە جیاوازەکانەوە ڕێگری لە هاوکاریە مرۆییەکان دەکرێت، بەوهۆیەشەوە بەردەوام بەربەستی دەستڕاگەیشتن، دواکەوتن یان کێشەی دیکە سەرهەڵدەدات.

دی دۆمینیکۆ، باسی لەوەیش کرد کە بۆ پشتیوانی کردن لە سێ ملیۆن کەس لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا بەبڕی ٢،٨ ملیار دۆلار داوای هاوکاری دەکەن.

گوتیشی: "سەدا ٩٠ی هاوکارییەکان دەچێت بۆ غەززە، لە پێشتردا پلانمان هەبوو بانگەواز بۆ چوار ملیار دۆلار بکەین، بەڵام بەهۆی سنوورداری توانای دابەشکردنی هاوکارییەکانەوە ژمارەکەمان دابەزاند".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın