نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری دەدات سەبارەت بە مەترسی بۆمبە نەتەقیوەکان لە غەززە
نەتەوە یەکگرتووەکان: "غەززە بە مەترسیدارترین قۆناغدا تێپەڕدەبێت، ئەوەش بەھۆی ئەوەی بڕێکی زۆر بۆمبی نەتەقیوە لە غەززە ھەن".
Istanbul
جنێڤ ــ AA
نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری ئەوەی دا کە غەززە بە مەترسیدارترین قۆناغدا تێەڕدەبێت، ئەوەش بەھۆی ئەوەی بڕێکی زۆر بۆمبی نەتەقیوە لە غەززە ھەن.
بەڕێوەبەری پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین لە فەڵەستین، مۆنگۆ بیرچ لە ٢٧ھەمین کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی چالاکییەکانی مین و ڕاوێژکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە جنێڤ بەڕەێوەچوو، ئاماژەی بەوەدا کە لەئێستادا، بڕێکی زۆر بۆمبی نەتەقیوە لە غەززە ھەن و گوتی: "ئەگەری ھەیە زۆربەی ئەو بۆمبانە لە کاتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی بۆ باکووری غەززە، بتەقێنەوە، چونکە ئاوارەکان زانیارییان لەبارەی شوێنی بۆمبی نەتەقینەوە نییە".
جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕاھێنان بۆ پووچەڵکردنەوەی بۆمبە نەتەقیوەکان لە غەززە بکرێت، لەو کاتەی ئاوارەکان دەگەڕێنەوە باکووری کەرتی غەززە.
لای خۆیەوە بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی، جان پیێر لاکرۆکس لە کۆبوونەوەکەدا، ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە کارەکانی تیمەکانی کاروباری مین سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لەوەی ھەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەکان دەکەن.
ڕاشیگەیاند کە ئەوەی ئێستا گرنگە، وەستاندنی شەڕە لە غەززە.