جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "دەروازەی سنووری ڕەفەح بە هەردوو ئاڕاستە داخراوە"

Muhammet İkbal Arslan  | 07.05.2024 - نوێکردنەوە : 07.05.2024
نەتەوە یەکگرتووەکان: "دەروازەی سنووری ڕەفەح بە هەردوو ئاڕاستە داخراوە"

Geneve

جنێڤ - AA

گوتەبێژی نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، یانس لارکی بڵاویکردەوە سوپای ئیسرائیل کە بە ئەنجامدانی هێرشی زەمینیی بۆ سەر شاری ڕەفەح لە غەززە دەستیگرتووە بەسەر دەروازەی سنووری ڕەفەحدا، هاتوچۆی لە دەروازەکە بە دوو ئاڕاستەدا و چوونە ناوەوەی بۆ ئوردن داخستووە.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لارکی هەڵسەنگاندنی بۆ چەند پرسێک کرد.

لارکی ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا دەروازەی سنووری ڕەفەح لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئیسرائیلدایە و تیایدا هاتوچۆ بە هەردوو ئاڕاستەدا و چوونە ناوەوەی ئوردن داخراوە و، لە ئێستاشدا نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووی فیزیکییەوە لە دەروازەی سنووری ڕەفەحدا بوونی نییە.

هەروەها لارکی باسی لەوە کرد کە هاتوچۆ لە دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالمی (شالۆم)یشدا ناکرێت و، ڕایگەیاند: "ئەمە بەواتای ئەوە دێت کە لە ئێستادا ئەو دوو شادەمارەی لێیانەوە هاوکاری دەگەیەندرایە غەززە داخراون".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın