Heman Hussein Yaseen
11 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2024
هەولێر - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئیدوارد ئەلگرێن و شاندیکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک پلەدارانی سەربازیی پێکھاتبوون.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین پێشھاتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کردەوەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا، تاوتوێکران. ھاوکات ھەردوولا ھاوڕا بوون کە داعش ھێشتا ھەڕەشەیە و، ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
ئەوەشخراوتەڕوو کە ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی ھاریکاری و ھەماھەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پشتگیریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆريستان کردەوە، ھەروەھا باسیان لە داھاتووی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.
باس لەوەشکراوە کە ھاریکاری و پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.