Abdullah Shukur
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە شاری دیمەشق، رۆبێرت فۆرد لە وتارێکیدا کە لە گۆڤاری ئەتلانتیک بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند کە ھەماھەنگی ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ پەیەد،پەکەکە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش ھەڵەیە و واشنتۆن درکی بە دەرئەنجامەکانی ئەو ھەماھەنگییە نەکردووە.
فۆرد لە وتارەکەی لە ژێر ناونیشانی"ھەڵەی کوشندەی ترەمپ لەبارەی پلانی بەرەنگاربوونەوەی داعش" رایگەیاند کە پڕچەککردنی یەپەگە وەک باڵی سەربازیی پەیەدە/پەکەکە دەبێتە بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانی ئەردۆغان و ترەمپ کە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
فۆرد جەختیشی لەوە کردەوە کە ھاوکاریکردنی پەیەدە/پەکەکە لەلایەن ئەمریکا سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی تورکیا، لە داھاتوودا دۆخی ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات.
"ئەردۆغان لەبارەی پەیەدە راست دەکات"
فۆرد راشیگەیاند کە پەکەکە لە ژێر ناو و فۆرمی جیاواز لە ناوچەکەدا خۆی خستووەتەڕوو، ئەمەش مافێکی تەواو دەداتە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەوەی کە ھەموو ئەو گرووپانە بخاتە نێو یەک فۆرمەوە.
فۆرد زیاتر نووسیویەتی: "ئیدارەی ترەمپ و ئیدارەی ئۆباماش، تاکو ٨ی ئایار پەیەدە،یەپەگەیان بە جیا لە پەکەکە ناودەبرد، بەڵام ئەمە ھیچ بنەمایەکی نییە".
-"ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوێکی تیرۆریستی رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە بەکاردەھێنێت"
فۆرد لە وتارەکەیدا لەمبارەیەوە دەلێت "ئیدارەی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی دژی داعش پێداگرە لە بەکارھێنانی یەپەگە وەک باڵی سەربازیی پەکەکە لە سووریا. سەرسامی ئەمریکا لە بەرامبەرە پەیەدە/یەپەگە دەبێتە ھۆکاری ئەوەی کە چاوپۆشی بکات لە بەرامبەر چەندین کێشەی بێزارەکەر و گەورە لە دوای پاککردنەوەی شاری رەققە لە دەستی داعش".
فۆرد جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا ئێستا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدات و خاوەنی یەکەی تۆپخانە و سەربازە لە دەروپشتی منبج، ئاشکراشی کرد کە لە ماوەیەکی کورتدا نزیکەی ھەزار سەربازی ئەمریکی رەوانەی ناوچەکە دەکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کە ئەگەری ئەوە ھەیە ئەم ھەنگاوانەی ترەمپ باجی گەورە بەدوای خۆیدا بھێنێت.