Ramal Abdullah Mahmood
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
پاریس – AA
فرانسوا ئۆلاند ئەرکی سەرکۆماری فەڕەنسای رادەستی ئیمانوێل ماکرۆن کرد.
لەو مەراسیمەدا کە لە کۆشکی ئەلیزیە بەڕێوەچوو ماکرۆن بوو بە هەشتەمین سەرکۆماری، کۆماری پێنجەمی فەڕەنسا.
بەر لە دەستپێکردنی مەراسیمەکە ئۆلاند و ماکرۆن ماوەی نیو کاتژمێر بە یەکەوە کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئۆلاند نزیکەی ٣٠٠ کۆدی نهێنی چەکی ناوەکی رادەستی ماکرۆن کردووە.
دوای کۆبوونەوەکە ماکرۆن لە کۆشکەکە بە چەپڵەڕێزان ئۆلاندی بەڕێکرد. ماکرۆن و بریگیت ماکرۆنی هاوسەری دواتر لەسەر پلیکانەکانی ئەلیزیە وەستان بۆ ئەوەی رۆژنامەوانان وێنەیان بگرن.
دوای کۆبوونەوەکە و لە میانی مەراسیمەکەدا گەنجترین سەرکۆماری فەڕەنسا کە تەمەنی ٣٩ ساڵە، نیشانی مەزنترین سەرۆکی فەڕەنسا ناپلیۆنی یەکەم Legion d'Honneur پێشکەش کرا.
لە مەراسیمەکەدا، هاوسەری ماکرۆن و ژمارەیەکی زۆری سیاسەتمەدار و بەرپرسە باڵاکان بەشداربوون.
چاوەڕێ دەکرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماکرۆن سەردانی کۆتەڵی سەربازی ونبوو Arc de triomphe de l'Etoile بکات کە دەکەوێتە شەقامی Legion d'Honneur.