جيهان

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ترەمپ دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دۆناڵد ترمپ: "ئێمە قەرزارتانین، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی ئەمەریکای بۆ ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە لە تێکشاندنی داعش و پاراستنی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دووپات کردەوە.

Fakhradın Ibrahım Mohammad  | 22.01.2020 - نوێکردنەوە : 01.02.2020
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ترەمپ دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

Arbil

داڤۆس - AA

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دۆناڵد ترمپ گەلی کوردستانی بە گەلێکی مەزن وەسف کرد و گوتی: ئێمە قەرزارتانین، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی ئەمەریکای بۆ ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە لە تێکشاندنی داعش و پاراستنی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دووپات کردەوە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە داڤۆس سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمەریکا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق بەگشتی، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و پەرەپێدانیان بەتایبەتی لە بواری ھاریکاریی وزەدا، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا، مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی، ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و دۆخی سووریا، تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە ناوی گەلی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ ترامپ و ئەمەریکا دووپاتکردەوە بۆ پشتگیرییان لە ھەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعشدا، ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە کە ھێشتا تیرۆر لە ناوچەکە مەترسییەکی راستەقینەیە، بۆیە گرنگە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئەرکەکانی بەردەوام بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پوختەیەکی دەربارەی ھەرێمی کوردستان ھەر لە ڕاپەڕینی نەوەد و یەکەوە تا ئازادیی عێراق و قۆناغەکانی دوای ساڵی ٢٠٠٣ و رۆڵی ھەرێمی کوردستانی لە بنیاتنانەوەی عێراقی تازە پێشکەش کرد و خواستی ھەرێمی بۆ برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا لە بوارە جیاکاندا نیشان دا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın