İlyas Tayfun Salcı
22 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
له‌نده‌ن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان پێنج مانگ پێش كوشتنی جه‌مال خاشقجی ته‌له‌فۆنی خاوه‌نی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست-ی هاككردووه كه خاشقجی تیایدا كاری كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی تایبه‌تی رۆژنامه‌ی The Guardianی به‌ریتانی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه له هه‌ژماری واتس ئاپی بن سه‌لمان-ه‌وه نێردراوه، ته‌له‌فۆنی خاوه‌نی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جێف بیسۆز هاككراوه كه له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی كۆمپانیای كڕین و فرۆشتنی ماڵپه‌ڕی ئامازۆن-ه.
له هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا كه پشتبه‌ستن به‌و پسپۆڕانه‌ی له رووداوه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ده‌ركه‌وتووه له‌و په‌یامه‌ی له هه‌ژماری كه‌سی بن سه‌لمان-ه‌وه بۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بیسۆز هاتووه كۆدی تێدابووه كه "ئه‌گه‌ری زۆره" زیانبه‌خش بووبێت.
له هه‌وڵی رۆژنامه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه دوای ئه‌و نامه‌یه‌ی له یەکی ئایاری 2018دا نێردراوه، زانیارییه‌كی زۆر له هه‌ژماری بیسۆز دابه‌زێندراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه پێنج مانگ دوای رووداوی هاككردنه‌كه كوشتنی خاشقجی روویداوه و دوای نۆ مانگ له رۆژنامه‌ی National Enquirer كه له ئه‌مریكا بڵاوده‌بێته‌وه ده‌ستكراوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی بیسۆز.
له هه‌واڵه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك له‌نێوان خاوه‌نی رۆژنامه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه، ده‌یڤد پیكه‌ر و بن سه‌لمان-دا هه‌یه.
رۆژنامه‌ی گاردیان ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه شاره‌زایان پێیانوایه جێنشینی سعوودیه له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵیداوه به‌ربه‌و ره‌خنانه بگرێت كه رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست لێیدهگرێت.