جيهان

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا باراک بانگەوازی گشت لایەنەکانی سووریاى کرد بۆ گفتوگۆ

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک: "ڕێگای داهاتوو، ڕێگای سوورییەکانە. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین هێمنی بپارێزن و لە ڕێگای گفتوگۆ و بەبێ ڕژانی خوێن کێشەکان چارەسەر بکەن. سووریا شایەنی سەقامگیرییە. سوورییەکان شایەنی ئاشتیین".

Damla Delialioğlu  | 04.08.2025 - نوێکردنەوە : 05.08.2025
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا باراک بانگەوازی گشت لایەنەکانی سووریاى کرد بۆ گفتوگۆ

Ankara

ئەنقەرە - AA

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە، تۆم باراک سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی سووریا ڕایگەیاند: "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین هێمنی بپارێزن و بەبێ ڕژانی خوێن لە ڕێگای گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەن. سووریا شایەنی سەقامگیرییە. سوورییەکان شایەنی ئاشتیین".

لە هەژماری خۆی لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، باراک ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێی شاری سوەیدای سووریا و قەزای منبج لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب بڵاوکردەوە.

باراک ئاماژەی بەوە کرد کە دوێنێ لە سوەیدا و منبج شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و، ڕایگەیاند: "دیپلۆماسی باشترین ڕێگایە بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیی و دەستەبەرکردنی چارەسەرێکی ئاشتییانە و بەردەوام".

ڕاشیگەیاند: "ئەمریکا شانازی دەکات بە نێوەندگیری بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەرێک لە سوەیدا و، شانازی دەکات کە لەگەڵ فەرەنسا بەشدارییان لە نێوەندگیری هاوبەشدا کردووە بۆ ئەوەی باکووری ڕۆژهەڵات دووبارە یەکبخرێتەوە لەگەڵ سووریای یەکگرتوودا. ڕێگای داهاتوو، ڕێگای سوورییەکانە. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین هێمنی بپارێزن و لە ڕێگای گفتوگۆ و بەبێ ڕژانی خوێن کێشەکان چارەسەر بکەن. سووریا شایەنی سەقامگیرییە. سوورییەکان شایەنی ئاشتیین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın