نێجیریا.. لافاو ٤٠ هه‌زار كه‌سی ئاواره كردووه
نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوكاری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ویلایه‌تی بۆرنۆ-ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی نێجیریای گرتووه‌ته‌وه، ٤٠ هه‌زار كه‌س له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره بوون.
Abuja
ئابوجا – AA
نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوكاری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ویلایه‌تی بۆرنۆ-ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی نێجیریای گرتووه‌ته‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستی بۆكۆ حه‌رام چالاكییه‌كانی له‌وێ ئه‌نجام ده‌دات، زیانێكی زۆر به‌و ناوچه‌یه گه‌یشتووه و به‌مهۆیه‌وه ٤٠ هه‌زار كه‌س له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوكاری مرۆیی ئاماژه‌ی به‌وه داوه لافاوه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی بۆكۆ حه‌رام ئاواره‌بوون و حكوومه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه نۆ كه‌مپی دروست كردوون.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێویستی به‌په‌له‌یان به ئاوی خاوێن، خۆراك، شوێنی مانه‌وه و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی بارانی به‌خوڕی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دوایی ویلایه‌ته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ده‌یان هه‌زار ماڵ ژێرئاو كه‌وتوون و چوار هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیش زیانی به‌ركه‌وتووه.