Abdullah Shukur
01 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی ھالەی گوتی: "ئێرانییەکان کە ماوەیەکی زۆرە سەرکوتکراون، دەنگی خۆیان دۆزیووەتەوە و حکوومەتی ئێران لە لایەن ھاووڵاتیانی خۆیەوە تاقیدەکرێتەوە".
ھالی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند کە ئەمریکا لە ساڵی نوێدا پشتیوانی لەو ملیۆنان مرۆڤ لە کۆریای باکوور، ڤەنزوێلا، کوبا و ئێران دەکات کە لە ژێر دەستی ئەو حکوومەتە سەرکوتکەرانە ژیان بەسەر دەبەن.
راشیگەیاند کە ئێرانییەکان دەنگی خۆیان دۆزیوەتەوە کە ماوەیەکی زۆرە سەرکوتکرابوون. گوتیشی: "ئێرانییەکان کە ماوەیەکی زۆرە سەرکوتکراون، دەنگی خۆیان دۆزیووەتەوە و حکوومەتی ئێران لە لایەن ھاووڵاتیانی خۆیەوە تاقیدەکرێتەوە. ئازادی و مافەکانی مرۆڤ سەردەکەوێت".