Abdullah Shukur
01 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبول - AA
له خۆپیشاندانه‌كانی تارانی پایته‌ختی ئێران‌دا، 200 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی ILNA، جێگری پارێزگاری تاران، عه‌لی ئه‌سغه‌ر ناسربه‌خت رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێدا له مه‌یدانی وه‌لیعه‌سر 200 خۆپیشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ناسربه‌خت رایگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان، ئازادكراون و 40 كه‌س كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت رابەرایەتی خۆپیشانده‌رانیان كردووه، به‌ده‌ستبه‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه داواكاری گشتیی تاران، عه‌باس جه‌عفه‌ری دهوڵهتئابادی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، گرووپێك له خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت زیان به مزگه‌وت، به‌نزینخانە و بینا حكوومییه‌كان بگه‌یه‌نن و ئاسایشی وڵاتیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.