جيهان

نیویۆرک.. دیداری سەرکۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێران

- سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح و وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانییدا تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 23.09.2021 - نوێکردنەوە : 23.09.2021
نیویۆرک.. دیداری سەرکۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێران

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح و وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانییدا تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرھەم ساڵح لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشوازیی لە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان کردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و بەھێزکردنیان لەبوارە جیاجیاکاندا و پتەوترکردنی ھاریکاریی ئابووریی و بازرگانیی لەنێوان عێراق و ئێران و کاراکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ھەردوولا، گفتوگۆکراوە.

باس لەوەشکراوە کە لە میانی دیدارەکەدا، سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح رایگەیاندووە، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران بۆ گشت ناوچەکە گرنگە، ھەروەھا ئاماژەی بەوەیشداوە کە عێراق ھەوڵەکانی بە ئامانجی چەسپاندنی سەقامگیریی و مسۆگەرکردنی ئارامی لە ناوچەکە خستووەتەگەڕ.

بەپێی راگەیەندراوەکە بەرھەم ساڵح رایگەیاندووە، عێراق کار دەکات بەئاراستەی ئەوەی ببێت بە گۆڕەپانێک بۆ بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندی گەلان لە پێناو کارکردن و ھەماھەنگیی ھاوبەش بە ئامانجی بەرنگاربوونەوەی تیرۆر، قەیرانی تەندروستیی و ھەڕەشەی گۆڕانی ئاووھەوا، ھەروەھا جەختیکردووەتەوە کە ئاسایش و ئارامی عێراق بنەمایەکی گرنگیی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق دووپاتکردووەتەوە، ھەروەھا جەختیکردووەتەوە کە ئێران ھەوڵ دەدات، ھاریکارییەکانی لە بواری ئابووریی و بازرگانیی لەگەڵ عێراق پتەوتر بکات، ھەروەھا بەگرنگییەوە باسی لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی عێراق کردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın