Ali Semerci
23 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ – AA
شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئاواتی ئەوەی خواست، كۆبوونه‌وه به‌رایییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران كه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی متمانه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌نجامی كرده‌یی لێ بكه‌وێته‌وه.
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز له میانی به‌شداریكردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک، له‌ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
شای سعوودیه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران وڵاتێكی ناوچه‌كه‌یه و ئاواتەخوازن له كۆبوونه‌وه به‌رایییه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، هه‌نگاوی كرده‌یی ببینن بۆ زیادكردنی متمانه به یه‌كتر و گوتی: "ئاواتەخوازین كۆبوونه‌وه‌كان ببنه رێگایه‌ك بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له سه‌روه‌ری، ده‌ستوه‌رنه‌دانه ناو كاروباری ناوخۆ و بڕینی هه‌موو پشتیوانییه‌كان بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان و میلیشیاكان".
شا سه‌لمان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندایه به‌ڕێگاچاره‌ی ئاشتییانه و دیالۆگی دیپلۆماتی، به‌ڵام پشتیوانی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات بۆ بەرگرتن له پێشخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی فه‌ڵه‌ستینیش شای سعوودیه جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین كرده‌وه كه به‌پێی سنووره‌كانی ١٩٦٧ بێت و پایتهختهكهیشی قودسی رۆژهه‌ڵات بێت.